- نوسراوە لە لایەن hassan
نۆسه د ساڵ زیاتره که عه شیره تی مه موندی له ناو شاری هه ولێر و ده شتی شه مامک دا بوونیان هه یه زۆرێک له خانه دان و ئاغاکانی ئه‌و عه‌شیره‌ته زیاترله‌نێوشاریهه‌ولێر دا نیشته‌جێ بوون هه‌رچه‌نده گوند‌و زه‌وی خۆیان هه‌بووه به‌ڵام زیاتر له‌گه‌ڵ ژیانی شار راهاتوون به‌ده‌گمه‌ن و پێویست نه‌بووبێ باسی عه‌شیره‌تیان نه کردوبه‌وهۆیه‌شه‌وه دیوارێک له‌نێوان شارنشینه‌کان و گوند نشینه‌کاندا دروست بووه‌بنه‌ماڵه‌ی ئاغاکان حه‌زیان له عه‌شیره‌تگه‌ری نه‌کردوه و خزمانی خۆیان بۆ هۆزایه‌تی هاننه‌داوه به‌وهۆیه‌شه‌وه گوندنیشینه‌کان که زۆربه‌یان جووتیار و ده‌ست کورت بوونه توانا و ئیمکانیاتی ئه‌وه‌یان نه‌بووه له‌سه‌ر شێوه‌ی هۆزایه‌تی کلاسیک خۆیان رێکبخه‌ن ئه‌وه‌ش وایکردوه که رایه‌ڵه‌ی عه‌شیره‌تگه‌ری و پێوه‌ندی یه‌ک بنه‌ماڵه‌یی له‌نێوان تیره‌کانی عه‌شیره‌تی مه‌موندی دا به‌ره‌و کاڵ بونه‌وه بڕوات ته‌نانه‌ت له‌قۆناغه جیاجیاکانی دوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراق و هه‌وڵدان بۆ زیندووکردنه‌وه‌ی گیانی هۆزایه‌تی دیسانه‌وه ئاغاکانی مه‌موندی به‌ره‌و ئه‌و ئاقاره هه‌نگاویان هه‌ڵنه هێناوه‌ته‌وه زیندووکردنه‌وه‌ی هۆزایه‌تیان به کۆنه‌پارێزی و گه‌رانه‌وه بۆ دواوه لێکداوه‌ته‌وه و خۆیان لێ به‌دوور گرتوه هه‌رچه‌نده ئه‌و مه‌موندیانه‌ی که له‌نێو شاری هه‌ولێر دا ژیاون که‌سانی ناسراو فه‌رمانبه‌رو کارمه‌ندی جێی متمانه‌و لێهاتوویان لێهه‌ڵکه‌وتوه به‌ڵام چونکه پاشناوی مه‌موندیان له‌سه‌ر خۆیان دانه‌ناوه ئیدی عه‌شیره‌تی مه‌موندی وه‌ک عه‌شیره‌تێکی گه‌وره و کاریگه‌ر له‌نێو داموده‌زگه‌کاندا نه‌ناسراوه زیاتر به فه‌رامۆشی سپێردراوه ته‌نانه‌ت هه‌ندێک له خانه‌دانه‌کان حه‌زیان نه‌کردوه پێیان بگوترێ مه‌موندی هه‌ندێک له‌وان له‌به‌ر شارستانی بوون و ناسراوبوونیان مه‌موندی بوونیان ره‌تکردۆته‌وه نرخ و به هایان بۆ دانه‌ناوه خزمانی عه‌شیره‌ته مه‌موندی چ ئه‌وانه‌ی له‌نێو شاره‌کاندا ژیاون و چ ئه‌وانه‌ی له گونده‌کاندا ژیاون له قۆناغه جیاجیاکانی مێژوودا رۆڵی خۆیان له خزمه‌تکردن به‌نه‌ته‌وه‌ی کورد دا گێراوه چه‌ندین که‌سایه‌تی سیاسی و رۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی ناوداریان هه‌بووه به‌ڵام هه‌رگیز له‌سه‌ر شێوازی خێڵه‌کی کلاسیک ره‌فتاریان نه‌کردوه به‌رده‌وام تێکه‌ڵاویان له‌گه‌ڵ هۆزو تیره‌کانی دیکه‌ی کوردستاندا هه‌بووه‌و په‌یوه‌ندی برایانه‌و دۆستانه‌یان له‌گه‌ڵ عه‌شیره‌ته‌کانی دیکه‌دا په‌ره پێداوه و ژیرانه ژیاون هه‌رگیز دوژمنایه‌تی و خوێنداریان له‌گه‌ڵ هیچ عه‌شیره‌تێکدا نه‌بووه ئه‌مه‌ش وایکردوه که‌پشت له‌زۆرێک له‌داب و نه‌رێتی هۆزایه‌تی بکه‌ن و ژیانی هاوچه‌رخانه و سه‌رده‌میانه درێژه پێبده‌ن و شارستانیانه بژی